"سه‌فه‌رێك بۆ هه‌رێمی "رازی مهگـــــــــوو
به‌شێك له یارسانه‌كان له شاره‌كانی "كرن" و "سه‌رپێڵ" و "قه‌سری شیرین" و "ئیسلاماوا" نیشته‌جێن. كه له "كرن"ه‌وه ده‌ر ئه‌چی، ناگه‌یته سه‌رپێڵ به ده‌ستی راستدا لا ئه‌ده‌ی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی پڕ دار و ده‌وه‌ن و گوڵی "رێژاو" . له "رێژاو"ه‌وه ئه‌چی به‌ره‌و "زه‌رده" كه گوندێكه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و ئێراقدا، بۆردمانی شیمیایی كرا. له‌وێشه‌وه ملی رێگا به‌رناده‌ی تا شاخی به‌رز و گهردنكهشی "ملهسهرانه". ئه‌م چیا سه‌ركه‌شه باوه‌شی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی چه‌ند پیری پیرۆزی یارسانه‌كان كردۆته‌وه، وه‌ك "داوو"، "باوه یایگار" ، "سه‌ی ده‌ورێش"، "شا ئیبرایم" و ... .
نزیك شارۆچكه‌ی "رێژاو" تافێكی لێیه به ناوی "شاڵان" كه زۆر شێوه‌ی تاڤگه‌ی شه‌ڵماشی سه‌رده‌شت ئه‌دا و به ده‌وریه‌وه باخ و دارستانێكی چڕی لێیه له هه‌نار و هه‌نجیر و مێو و ... . دیاره له هه‌وا خۆشی‌دا له ده‌وری ئه‌م تاڤگه‌یه، سه‌یرانكه‌ران جمه‌یان دێ و بۆنی كه‌بابی "شهك" و "ماسی" تازه و ده‌نگی سیحراوی "حه‌سه‌ن زیره‌ك" و گۆرانیبێژانی تری كورد هه‌موو باخ ئه‌گرێته‌وه
Mar 23, 2009
Photos: 18